ئەمڕۆ شەممە 10-8-2024 بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و ڕزگار ئەنوەر بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەئامادەبوونی مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و قایمقامەکانی شەقڵاوە و پیرمام و هەریر و بەڕێوەبەرانی ناحییە و سەرۆک شارەوانییەکانی ئەو سنوورە و بهڕێوهبهری گشتیی شارهوانییهكان و لێژنە ناوچەکان و كارگێڕانی لقی24ی سەفینی پارتی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەگای لقی 24ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری ههولێر گوژمەی ( 14 ملیار دینار)ی بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی ئاوهدانی له سێكتهرهكانی ئاو و كارهبا و رێگهو بان و قوتابخانه و بنكهی تهندروستی لە سنووری قەزاکانی شەقڵاوە و پیرمام و هەریر لهسهر بودجهی پهرهپێدانی پارێزگا ڕاگەیاند و له ئاییندهیهكی نزیكدا دهست بە جێبەجێکردنیان دهكرێت.
پاشان، پارێزگارى هەولێر پیرۆزبایی سەرکەوتنى کۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی، ئاراستەی ئامادەبووان کرد، کە توانیان متمانەی بنکە جەماوەرییەکان بەدەست بهێنن و لە هەڵبژاردندا سەربکەون و هیواى سەرکەوتنى زیاتری بۆ خواستن و ئومێدیشی خواست بە گوڕ و تینەوە خزمەتی هاووڵاتییان بکەن.
لهلایهن خۆشییهوه بەرپرسی لقی24ـی سەفینی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای بەخێرهێنانی پارێزگاری هەولێر و تیمەکەی، خۆشحاڵی خۆی بە تەرخانکردنی ئهو گوژمه بۆ سنوورەکە نیشاندا و داواشیكرد ههماههنگییهكان بۆ گهیاندنی دهستی ئاوهدانی و خزمهتگوزاریی بهردهوام بن.
هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئاسانکاری زیاتری پرسەکانی کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکارییە کارگێڕییەکان و خزمەتکردن و رێزگرتنی زیاتری هاووڵاتییان کرایەوە، کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆکوەزیران مەسرور بازرانی جەختی لەسەر دەکەنەوە.
دواتر بەشێک لە پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێرى بۆ ساڵى 2024، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانى پەرەپێدان بۆ ئامادەبووان لەلایەن جێگری پارێزگاری هەولێر خرایەڕوو.
لە کۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی، لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژەکان و دەستى ئاوەدانى، تەئکیدیان لە سەر هەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی و هاوکارى زیاترى نێوان دام و دەزگاکانی حکوومەت و حزب کردەوە.