ژمارەی لیستی پارتی بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ لیستی ژماره‌ 190 به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.

 كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 10ی8ی2024، تیروپشكی  بۆ‌ ژماره‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی و لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا.

پارتی دیموكراتی كوردستان ،له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لیستی ژماره‌ 190 ی به‌ركه‌وتووه‌.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، لەلای خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی راگەیاند، کە لە وادەی دیارکراودا پرۆسەکە بەڕێوەدەبەن.

ھەواڵی زیاتر