شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه‌

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌يه‌كى فراوان به‌تايبه‌تى له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته‌ ئاراوه‌. لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین.

لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له‌ هه‌ر ئايينێك بێت، نابێ به‌ هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌يره‌وانى ئايينه‌كه له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆيه‌ ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵیكردن بگیرێت.

لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكيش دڵنیا دەكەینه‌وه‌ كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە. هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییيەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2024/8/9