بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر .هەر شوفێرێك تابلۆی ئۆتۆمبێل لێ بكاتەوە توندترین سزا دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری ئەو شوفێرانەی كردەوە كە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان لێ دەكەنەوە و رایگەیاند، ئەگەر ئەو كارە بكەن توندترین سزا دەدرێن.

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند “هەندێ حاڵەت پەیدا بووە کە شوفێران تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەكانیان لێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن.

راشیگەیاند: هاووڵاتییان وێنەیان چەندان حاڵەتی ئەو جۆرەیان بۆمان ناردووە و ئێمەش رێوشوێنی یاسایی توندیان لەبەرامبەردا دەگرینەبەر.

هەروەها رایگەیاند: هەر شوفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێ، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و سزایەکی دارایی توند دەکرێت.

هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد “خۆتان لەو جۆرە سەرپێچییانە بەدوور بگرن، چونکە ئەگەر نەکەونە بەر چاوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ، هەزاران هاووڵاتی بەرپرس و هاوکار هەن کە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن و بۆ هاتوچۆ رەوانەیان دەکەن”.

لە كۆتاییدا ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد “بۆ سەلامەتی خۆتان و شوفێرانی دیکە، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن”.

ھەواڵی زیاتر