نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی 47 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی كرد.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه، له يادى چل و حەوت ساڵه‌ی دامەزراندنيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى لە محەمەد حاجی مەحموود سه‌رۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و ته‌واوى جه‌ماوه‌ر و لایەنگرانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەم.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه له خەبات و تێكۆشانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان و قوربانييه‌كانى له‌پێناو ئازاديدا ده‌ڕوانم، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و ڕۆڵى له ژيانى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.