شیڤان شێرزاد – هەولێر
لە هەولێر، بە ئامادەبوونی “فەرهەنگ غەفوور”، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، پێشبڕكێیەیەكی وێنەكێشان بۆ ٢٠٠ تا ٣٠٠ قوتابی و ئارەزوومەندی بواری وێنەکێشان و هێلکاری بەڕێوەچوو.
لە پێشبڕكێیەدا، كە بۆ وێنەی ژینگە لە لایەن بەشی هونەری فاملی مۆڵ ئامادە كرابوو، چەندین شاکاری ناوازە نمایشکرا، کە سروشت و جوانیەکانی هونەری ڕەنگی بەیەکەوە گرێدا و یەکەمین گردبوونەوەی هونەریی بوو، کە بەو بەشدارییه فراوانەی بەهرەمەندانی بواری شێوەکاری بەڕێوەبچێت.
“فەرهەنگ غەفوور” بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر وتارێكی لە بارەی ئەنجامدانی ئەو چالاکییە ڕەنگینەوە پێشكەشكرد و باسی لە گرنگیی هەردوو بواری ژینگە و هونەری وێنەکێشان و ئاوێتەکردنی ڕەنگەکان كرد و كاریگەریی ئەو دوو بوارەیشی بەیەكەوە لەسەر دەروون و هۆش و جەستەی مرۆڤ كرد.
پاشان وەک هونەرمەندێکی دێرینی قەڵا شکۆدارەکەی هەولێر و خاوەنی چەندین ئاواز و بەرهەمی نەمر بە گۆرانییەكیش دڵی هەموو بەشداربووان و ئامادەبوانی هێنایه جۆش و خرۆش.