شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئابی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەکر کەریم)ـی هاوژینیان.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ بەڕێز عومەری سەید عەلی و خانەوادە و کەسوکاریان ڕاگەیاند و هیوای سەبر و ئارامیی بۆ خواستن.