ڕێنماییەکانی تایبەت بە ڕاگرتنی وەرگرتنی باج بڵاو کرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، ڕێنماییەکانی تایبەت بە ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەران بڵاو دەکاتەوە.

نووسراوە فەرمییەکەی وەزارەتی دارایی بە ژمارەی 7925 ئەمڕۆ چوارشەممە بە ناوی ڕێنمایی دارایی ژمارە سێی ساڵی 2024 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە وەرنەگرتنی باج چێشخانەکان، هۆتێلەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەموونخانە و نانەواخانەکان، زەوییە بەتاڵەکان دەگرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر