گەنجێکی کورد لەڕووسیا خەڵاتی یەکەمی نیگارکێشی بەدەستهێنا

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

نوریک مەسەییان گەنجێکی کوردە و توانی خەڵاتی یەکەمی پێشبڕکێی نیگارکێشی تەلارسازی دیپلۆماتی لە ڕووسیا بەدەستبهێنێت.

سیامەند سەمیر، لەشوێنی دابەشبوونی خەڵاتەکە بووە و بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەوە خەڵاتێکە کە ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دابەشی كدەکات و نوریک موسەییان کە گەنجێکی کوردە و توانی بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەک خەڵاتەکە بباتەوە لە بەشی نیگارکێشی تەلارسازی دیپلۆماتی.
گووتیشی: پێشبڕکێی ئەمساڵ بە دروشمی “نەخشە و ڕەنگەکانی کلتووری نەتەوەیی” بوو و بە بەشداری گەنجانی بیست هەرێمی ڕوسیا بەڕێوەچوو. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا، لە مەڕاسیمەکەدا گووتەیەکی پێشکەش کرد کە تێیدا ستایشی گەنجانی داهێنەری وڵاتەکەی کرد و پێشبڕکێکەی بە دەرفەتێکی گرنگ لە بەردەم گەنجان لەقەڵەمدا بۆ گەشەکردنی توانای ئافراندن و داهێنانیان لە بوارەکانی میوزیک و هونەردا.

ھەواڵی زیاتر