سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە رێگەی پڕۆژەیەكەوە، زۆرترین هەلی كار بۆ گەنجان و هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەڕەخسێنێت.

شارەوانی هەولێر رایگەیاند: لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی خزمەتکردن و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو ڕەخساندن و دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و هاوڵاتیان، لە ڕێگای زیادکردنی ئاشکرا زۆرترین هەلی کار بۆ هاونیشتیمانیان لە شاری هەولێر دەڕەخسێنین.

راشیگەیاند: پڕۆژەكە بریتییە لە دروستکردن و دانانی ژمارەیەکی زۆر لە کۆشکی مۆدێرن بەمەبەستی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان و کارکردن تێیاندا.

هەروەها رایگەیاند: جگە لە رەخساندنی چەندان هەلی كار، كۆشكەكان دەبنە بەشێکی گرینگ لە جوانی سیمای شاری هەولێر.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیاروایە سبەی ڕۆژی چوارشەممە 2024/8/7 لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر زیادکردنەکە بەڕێوە بچێت

ھەواڵی زیاتر