باڵیۆزی غانا خواستی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 6/8/2024 فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لەمحەمەد حەبیب ئیدریس باڵیۆزی غانا لە عێراق و كوێت كرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی غانا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە و تیشكیان خستە سەر دۆخی دەستی كاری غانایی لە هەرێمی كوردستان.

باڵیۆزی غانا خواستی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی لە فەراهەمكردنی ژینگەیەكی تەندروستی كار بۆ دەستی كاری غانایی كە لە هەرێمی كوردستان لە بوارە خزمەتگوزارییەكاندا كار دەكەن.

تاوتوێكردنی دۆخی عێراق و ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

ھەواڵی زیاتر