وەزارەتی خوێندنی باڵا پرۆژەی “پەرەپێدانی تەنکۆلۆجیای ئەمەریکی” لە هەرسێ زانکۆی کوردستان ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، پرۆژەی “پەرەپێدانی تەنکۆلۆجیای ئەمەریکی” لە هەرسێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهاوکاریی لەگەڵ کونسوڵگەری گشتیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە هەولێر، بە ئامادەبونی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەهەولێر، پرۆژەی “پەرەپێدانی تەنکۆلۆجیای ئەمەریکی” لە هەرسێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ڕادەگەیەنێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە دروستکردنی نۆ تاقیگەی پێشکەوتوو لەگەڵ دەستەبەرکردنی تەکنۆلۆجیای ئەمەریکی سیسکۆ لە بواری نێتۆرکینگ و سایبەر سکیوریتی بۆ تاقیگەکانی کۆمپیوتەر لە هەر سێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.

ڕاشیگەیاند، لایەنی دارایی پرۆژەکە لەلایەن حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دابین کراوە.

ھەواڵی زیاتر