هۆشدارییەك لە ئاسایشی هەولێرەوە بۆ سەرجەم هاووڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا هۆشداری دایە هاووڵاتییان كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی واتسئاب وەڵامی پەیوەندیی نەناسراوی وڵاتانی بیانی نەدەنەوە، چونكە لە رێگەیەوە مۆبایلەكانتان هاك دەكرێت و لەبەرامبەردا داوای پارە دەكەن.

ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە كە چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی بە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی (وەتسئاپ) بەناوی هەلی کار و قازانجکردن و کۆمپانیای بیانی کورتەنامە بۆ هاووڵاتییان دەنێرن.

راشیگەیاند: دوای ئەوەی کە هاووڵاتییان لەگەڵیاندا دەکەوێتە پەیوەندی، داوای (ژمارەی نهێنی/کۆد) دەکات کە ڕەوانە کراوە بۆ ژمارەی (وەتسئاپ)، لەگەڵ پێدانی ئەو (ژمارەی نهێنی /کۆد)ـە کە بۆت ڕەوانە کراوە، ڕاستەوخۆ دەست بەسەر سەرجەم هەژمارەکان دەگرن کە لەسەر ژمارە مۆبایلەکەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دانراوە.

هەروەها رایگەیاند: دواتر لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەژمارەکانت، داوای بڕێکی زۆر پارە دەکەن.

ئاسایشی هەولێر داوای لە هاووڵاتییان كرد بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندییانە نەدەنەوە و هەر (ژمارەیەکی نهێنی /کۆد)ێک، بۆ ژمارە مۆبایلەکەتان هات دەبێت بۆ کەس ڕەوان نەکرێت تاکو هەژمارەکانتان پارێزراو بێت

ھەواڵی زیاتر