وەزارەتی تەندروستی: لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر دەنگۆی مردنی کەسێک بە ئایدز

سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “سەبارەت بە دەنگۆی گیانلەدەستانی کەسێک لە شاری هەولێر کە گوایە تووشبوی ئایدز بووە، لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەین لەسەر ئەم کەیسە و ڕوونکردنەوەمان دەبێت لەسەر ڕاستی و دروستی ئەم بابەتە “.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێش چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی و پەیچەکانی سۆشیال میدیا بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگە و سەرچاوەیەک، باسیان لە مردنی هاووڵاتییەک کردووە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کە گوایە تووشبووی ئایدز بووە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 72 حاڵەتی ئایدز لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە کە بەشی هەرە زۆریان هاووڵاتییانی بیانی و هاووڵاتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کە وەزاەتەکە کاری پێویستی بەرانبەریان ئەنجامداوە و تووشبووانی بیانی گەڕاونەتەوە وڵاتانی خۆیان و جەختی کردووەتەوە: هەموو حاڵەتەکانی نوێ و ساڵانی ڕابردووش کە دانیشتووی هەرێمن لەژێر چاودێری تەندروستی و خۆپارێزی دان، کە بەردەوام پشکنینی پێویست و چارەسەر و هۆشیاری تەندروستی یان پێ دەدرێت.

ھەواڵی زیاتر