شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

لەسلێمانی؛ فێستیڤاڵی کولتووری بەڕێوەچوو

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لەسلێمانی، فێستیڤاڵی کولتووری خوردنی جۆراوجۆر و کاری دەستی بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر بەڕێوەچوو و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

زەکیە ڕەفعەت، خانمێکی دەستڕەنگینە و بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو فێستیڤاڵە کولتوورییە بۆ دووەم جارە لەمساڵدا من بەشداری تێدا دەکەم، چەندین کاری دەستی جۆراوجۆرم لەگەڵ خۆم هێناوەتە ئەو فێستیڤاڵە و تێیدا نمایشی دەکەم، ئەوانەی لەو فێستیڤاڵە بەشداربووم هەموو بابەتەکان جیاواز و جوان بووم، ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە هەموو کارەکانیان بەدڵ بوو، هیوادارم ئەو فێستیڤاڵانە بەردەوامیان هەبێت و کەسانی تریش کە تا ئێستا بەشدار نەبوونە، با بەشداربن و تواناکانی خۆیان لە ڕێگای ئەو فێستیڤاڵانەوە پێشان بدەن.