بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە خوازیارن لە کۆلێژی “هونەرە جوانەکان- زانکۆی سەڵاحەددین”، بەردەوامی بە خوێندن بدەن

بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ هەرسێ بەشی (شێوەکاری، موزیک، سینەما و شانۆ) لە دەرچووانی پۆلی دوازدە و پەیمانگاکانی هونەرە جوانەکان، سەردانی یەکەی تۆماری کۆلێژ بکەن لە ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٤ تاکو ٢٠/٨/٢٠٢٤ بۆ ئەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن پڕبکەنەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئەوەی زۆرترین پێشکەشکار سوودمەند بێت، سەرەڕای زیادکردنی بەرچاوی ڕێژەی کورسیەکانی، بەم شێوەیەی خوارەوە ئاسانکاری لە ڕێنماییەکاندا کراوە:
١-مەرجە گشتییەکان :
١-مەرجی ساڵانی پێشوو بۆ دەرچوانی ئامادەیی و پەیمانگا لادراوە.
٢-دەرفەت دراوە بە قوتابیانی بەهرەمەندی دەرچووی پەیمانگاکان لە کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە گشت بەشەکان بە مەرجێک بەهرەدار بن و لە تاقیکردنەوەی چاوپێکەوتنی بەش دەربچن.
٣-نمرەی وەرگرتن بۆ قوتابیانی ئامادەیی بۆ گشت بەشەکانی کۆلێژ لە (٥٥%) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ئاسایی و تا نمرەی (٥٠%) بە شێوەی پاڕاڵێڵ.
٤-کورسیەکانی سەندیکا بەرز بکرێتەوە بۆ ١٠ کورسی بۆ هەرسێ بەش.
مەرجە تایبەتەکان بۆ بەشی سینەما و شانۆ:
١-دەرچووی (پەیمانگا و ئامادەیی-ناحكومی) وەربگیرێن بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (٦٠%) کەمتر نەبێت.
٢-دەرچوانی پەیمانگا لە بەشی شێوەکاری و موزیک دەتوانن پێشکەشی بەشی سینەما و شانۆ بکەن.
تێبینی: ئەو قوتابیانەی کە لە پۆلی دوازدە خولی دووەمیان هەیە، دەتوانن لە ئێستادا پێشکەش بکەن، دوای دەرچوونیان لە خولی دووەم بە پێی کۆنمرەی دەرچوونیان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر