سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە پاشکۆی سەربازی بەریتانیا کرد

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٤ی ئابی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە جەنڕاڵ گریم وێرماوس پاشکۆی سەربازی بالیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا تاوتوێی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی وڵاتی بەریتانیایان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد، لای خۆیەوە شاندی میوان بەڵێنی بەردەوامی هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە.
هەر لە دیدارەکەدا، باسیان لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد، هەردوولا جەختیان لە باشتر کردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە.
دواتر تاوتوێی دوایین بەرەوپێش چوونەکانی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد، لەمبارەیەوەش شاندی میوان پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆسەکە دووپات کردەوە.

ھەواڵی زیاتر