ئەمساڵ 685 هەزار و 974 تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیرا

بۆ ئەمساڵیش، گەنمی جوتیاران لەلایەن سایلۆکانی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیران و بەکۆگا کران.

لەم پرۆسەیەدا و لە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ، 685 هەزار و 974 تۆن گەنم وەرگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک، بەگشتی سەرپەرشتیی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکات، لە هەریەکە لە سایلۆکانی حکومەت کە لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵ گرێ دراون.

سایلۆکان بریتین لە هەولێر، قوشتەپە، پیرەمەگروون، چەمچەماڵ، ڕاپەڕین، سەیدسادق، کەلار، بنکەی هەڵەبجە، فایدە، شێخان، زاخۆ، کە تێکڕای توانای ئەمباری سایلۆکان 485 هەزار تۆن دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر