بە فەرمانی مەسرور بارزانی چارەسەری كێشەی موڵكە بەكرێدراوەكانی شارەوانی كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرفتی موڵكە بەكرێدراوەكانی چارەسەر كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزرای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان “مەرج و ڕێكارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكە بەكرێدراوەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار” پەسەند كرد كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی زیاتر بۆ ئەو خاوەنكارانەی كرێگرتەی موڵكی شارەوانین یان ئەوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە كرێگرتە.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ڕۆژی 28ی تەمووزی 2024، بە نووسراوی فەرمیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 752، گشتاندن بۆ دەستەی گەشتوگوزار و هەموو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە تا ئەو مەرج و ڕێكارە نوێیانە پەیڕەو بكرێت كە ئامانج لێی چاسەرەكردنی گرفتە كەڵەكەبووەكانە كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دووچاری موڵكەكانی شارەوانی بووەتەوە و بەم ڕێكارە دەتواندرێت چارەسەری گرفتەكان بكرێت و كرێگرتەكان سوودمەند دەبن.