ئەمشەو چوارشەممە 31/7/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە لەسەر چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە چەند شوێنێکی ناو شاری هەولێر، توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکەین کە یەکێکیان ئافرەت بوو بەناوەکانی (ب، ز، ت) و (م، ن، ح)، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکران
ئاماژە بەوەش دراوە: “تۆمەتبارە ئافرەتەکە منداڵەکانی کە تەمەنیان لە نێوان 7 بۆ 10 ساڵ دەبێت بەکارهیناوە بۆ سەرقاڵکردنی هاووڵاتیان و لە چەند شوێنێکی گشتی ئامێری مۆبایل و جانتای پارەیان دزیوە، هەروەها تۆمەتبارە پیاوەکە جامی چەند ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی شکاندووە و هەڵساوە بە دزینی کەلوپەل و پارەی ناو ئۆتۆمبێلەکان