کونسوڵخانەی ئەمەریکا: شانازی بە پاڵپشتیی ئەو دەسپێشخەریانە دەکەین کە دەبنە هۆی بەشداریی هەمووان لە کایە مەدەنییەکاندا

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت: شانازی دەکەین بە پاڵپشتیی ئەو دەسپێشخەریانەی دەبنە هۆی باشترکردنی بەشداریی هەمووان لە کایە مەدەنیەکاندا و بەهێزکردنی ئاوێتەبوونی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا.

چوارشەممە، 31ـی تەممووزی 2024، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا بەشداریی لە یەکەم دیالۆگی ساڵانەی پڕۆژەی تەفاعول کرد کە بە بەشداریی کەس و گروپ و لایەنی حکوومەتی و ناحکومەتییەکانی نێوان پارێزگا جیاوازەکانی عێراق دەکرێت و ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەڵەتی (USAID) پاڵپشتیی دارایی دەکات.

کونسوڵخانەکە دەڵێت: پڕۆگرامەکە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و گرووپی گەنجان و بەرپرسانی حکوومەتی و کەسانی ئەکادیمی و نوێنەرانی کەرتی تایبەتی پێکەوە کۆکردەوە، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پێویستیە لە پێشینەکانی کۆمەڵگە و ئافرەتان و ئاراستە هەنووکەییەکانی ئێستای گەنجان، لەگەڵ ستراتیجیی داهێنەرانە بۆ بەشداریپێکردنی هەمووان لە خزمەتی کۆمەڵەگەدا.

کونسوڵخانەکە دەشڵێت: شانازی دەکەین بە پاڵپشتیی ئەو دەسپێشخەریانەی دەبنە هۆی باشترکردنی بەشداریی هەمووان لە کایە مەدەنیەکاندا و بەهێزکردنی ئاوێتەبوونی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا.

ھەواڵی زیاتر