مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکەی ڕووچوونی زەوی لە هیندستان دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی  سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکەی ڕووچوونی زەوی لە هیندستان دەکات و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو وڵاتە دووپات دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: “زۆر دڵتەنگ بووم بە بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی ڕووچوونی زەوی لە شاری وایاناد لە هیندستان. هەست و بیرم لەگەڵ قوربانییەکان و بنەماڵەکانیاندایە”.

سەرۆکوەزیران ئەوەشی خستووەتە ڕوو، “حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا بە هاودەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی هیندستان دەوەستێتەوە”. 

بەرەبەیانیی سێشەممە، 30ـی تەمموزی 2024، لە ئەنجامی ڕۆچوونی زەوی لە شاری وایاناد لە هیندستان، لانیکەم، 30 کەس گیانیان سپارد و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھەواڵی زیاتر