کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد

.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تەممووزی 2024، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەگەڵ تۆماری دەنگدەرانی گشتیی و تایبەت، کۆی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانیشی پەسەند کرد.

غەڵای، لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24 ڕایگەیاند، کۆی گشتیی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزارو 578 کەسە، لە نێویاندا دوو ملیۆن و 683 هەزار 618 دەنگدەری گشتیین و 215 هەزارو 960 کەسیش دەنگدەری تایبەتن، کە سەرجەمیان لە سیستمی بایۆمەتریدا تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە.

سەبارەت بنکە و وێستگەکانی دەنگدان، گوتی: لە هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان کۆی بنکەکانی دەنگدانی گشتیی هەزار و 266 بنکەیە و شەش هەزار و 318 وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێت. هەروەها کۆی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت 749 وێستگەیە و بەسەر 165 بنکەی دەنگدان دابەش بوونە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەکات سەردانی نزیکترین بنکەی تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، گوتیشی: هێشتا ژمارەیەک لە کارتی دەنگدان ماون هاووڵاتییان نەچوون وەری بگرنەوە. بۆ ئەوەی مافی دەنگدانیان نەفەوتێت دەتوانن لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونیان سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن کە ژمارەیان 137 بنکەی تۆمارە لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان.

دابەشبوونی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانی گشتیی:


پارێزگای دهۆک

ژمارەی کۆد / 4

بنکەی دەنگدان

264

ژمارەی وێستگە

1596

پارێزگای هەولێر

ژمارەی کۆد / 5

بنکەی دەنگدان

498

ژمارەی وێستگە

2213

پارێزگای سلێمانی

ژمارەی کۆد / 6

بنکەی دەنگدان

477

ژمارەی وێستگە

2373

پارێزگای هەڵەبجە

ژمارەی کۆد / 7

بنکەی دەنگدان

27

ژمارەی وێستگە

136

دابەشبوونی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت:

پارێزگای بەغدا

ژمارەی کۆد /1

بنکە دەنگدان

1

ژمارەی وێستگە

2

پارێزگای دهۆک

ژمارەی کۆد /4

بنکە دەنگدان

33

ژمارەی وێستگە

143

پارێزگای هەولێر

ژمارەی کۆد /5

بنکە دەنگدان

62

ژمارەی وێستگە

306

پارێزگای سلێمانی

ژمارەی کۆد /6

بنکە دەنگدان

57

ژمارەی وێستگە

276

پارێزگای هەڵەبجە

ژمارەی کۆد /7

بنکە دەنگدان

1

ژمارەی وێستگە

3

پارێزگای نەینەوا

ژمارەی کۆد /12

بنکە دەنگدان

4

ژمارەی وێستگە

5

پارێزگای کەرکووک

ژمارەی کۆد /14

بنکە دەنگدان

1

ژمارەی وێستگە

2

پارێزگای دیالە

ژمارەی کۆد /21

بنکە دەنگدان

1

ژمارەی وێستگە

1

پارێزگای ئەنبار

ژمارەی کۆد /22

بنکە دەنگدان

1

ژمارەی وێستگە

1

پارێزگای بەغدا – کەرخ

ژمارەی کۆد /23

بنکە دەنگدان

2

ژمارەی وێستگە

8

پارێزگای واست

ژمارەی کۆد /26

بنکە دەنگدان

1

ژمارەی وێستگە

1

پارێزگای سەلاحەددین

ژمارەی کۆد /27

بنکە دەنگدان

1

ژمارەی وێستگە