وەزارەتی تەندروستی شەفتی موسی تراشی لە سەرتاشخانەکان قەدەغەكرد

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێر

بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بەکارهێنانی “شەفتی مووسی تراش” لە سەرتاشخانەكان قەدەغە دەکرێت، لە بەر ئەوەی بە سەرچاوەی گواستنەوەی نەخۆشییەكانی هەوكردنی جگەر، ئایدز، چەندین نەخۆشی دیكە دادەنرێت.

بە پێی فەرمانی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە واژۆی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكان كراوە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، تێدا داوای كردووە كە بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان تیمەكانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوبەرایەتییەكانیان ڕاسپێرن بۆ سەردانیكردن و پشكنینی گشت سەرتاشخانەكان لە هەموو شوێنێك بە مەبەستی قەدەغەكردنی بەكارهێنانی شەفتی موسی تراشكردن و پابەندكردنیان بە بەكار هێنانی گوێزانی سەفەری کە تەنها یەك جار بەكار دەهێندرێت.
هەر بە گوێرەی نووسراوەكە جەختكراوەتەوە كە بەكارنەهێنانی شەفتی موس پێویستە بكرێتە مەرجێكی سەرەكی نوێ كردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی سەرتاشخانەكان.

ھەواڵی زیاتر