پاراستنی ژینگە لە سەرجەم پرۆژە خزموتگوزارییەکان ڕەنگی داوەتەوە

لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانی زیاتر، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر، دەستکرا بە چاندنی نەمام لەسەر پارچەیەک زەویەکی گەڕەکی ماردین ناسراو بە (55) لە نێوان مزگەوتی عبدالواحد قەساب و شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری وەک قۆناغی یەکەم زیاتر لە (350) دار سیسەم چاندرا .

لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، هەوڵەکانی حکوومەت بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ژینگە و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە ئاستێکی بەرزدابووە، بە ڕێژەیەک تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە 423،400 گوڵ و 361،048 دار بەرهەم هێنراون و لە شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا چاندراون و بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا نزیكبووەتەوە لە 20% و هەوڵەكانی بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەیەش لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەردەوامە.
بە گوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا (2019 تاكو 1/6/2024) زیاتر لە (784،448) دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر كە لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەرهەمهێنراون و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چاندراون.
جگە لە بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەکانی دیکەی وەک ئاوەدان کردنەوە و ڕیگاوبان و چارە کردنی کێشەی کەمئاوی لەو شوێنانەی کە هاووڵتیان گرفتیان هەیە.
هەر لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هەوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی شاخۆلان، دەستکرا بە دروستکردنی ڕێگا بۆ گۆڕستانی گوند و کردنەوەی گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل لە کۆمەڵگەی شاخۆلان و دروستکردنی شەقامێکی ناو کۆمەڵگاکە.
پرۆژە خزمەتگوزارییەکان تەنیا سەنتەری شارەکانی نەگرتووەتەوە و هەر لە هەفتەی ڕابردوودا، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی، دەستکرا بە هەڵکەندنی بیری ئیرتیوازی بۆ داینکردنی ئاوی پاک بۆ دانیشتوانی گوندەکانی (بێڕۆ ـ توتمە ـ شێخ وەسان ـ کانی بەرد – بێراوە) لە سنووری ناحییەی بالیسان.
لە هەوڵێکی دیکەشدا، لەپێناو دابین کردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، کە بێگومان ئەو پرۆژەیە یەکێک دەبێت لە پرۆژە هەرە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێم لەڕووی پاراستنی ژینگە و نەهێشتنی دووکەڵی خنکێنەری مووەلیدە ئەهلییەکان، بەئامانجی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، لە گەڕەکێکی باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر، دەستپێکی پرۆژەیەکی ئەزموونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری نیشتیمانیی ڕاگەیێنرا.
لە ئێستادا پرۆژەکە لە قۆناغێکی ئەزموونیدایە، هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ مۆلیدەکانی گەڕەک کراوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەگەری پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا.
مانگانە سەرجەم دانیشتووان و شوێنە بازرگانییەکانی ئەم گەڕەکە، تەنها یەک پسوولەی کارەبایان بۆ دێتەوە، کە بەشێوەیەکی بەردەوام لە ڕێگەی کورتەنامە (SMS)ـەوە ئاگه‌دار دەکرێنەوە، لەبارەی ڕێژەی بەکارهێنانیان، ئەمەش ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئاستی بەکارهێنانیان بزانن.
ئەم پرۆژە ئەزموونییە یارمەتیدەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەوەی باشتر لە پێویستی و داواکارییەکانی هاووڵاتییان تێبگات.

ھەواڵی زیاتر