پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. یوسف مستەفا ڕەسول”پلانێكمان ئامادەیە بۆ دووبارە بوونیادكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی گشت بەشەناوخۆییەكان”

هێمن خەلیل- هه‌ولێر

زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر زیاتر لە دووهەزار قوتابی بەشەناوخۆیی هەیە، بۆ لەنزیكەوە ئاكاداربوون دیدارێكمان له كەڵ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.یوسف مستەفا ڕەسول یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان) كرد .

لەسەرەتا لە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. یوسف )مان پرسی ژمارەی قوتابییان و باڵەخانەكانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك و جەندە ؟ لە وەڵامدا كووتی:”بەگشتی ژمارەی قوتابییانی بەشەناوخۆیی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لەسەنتەری شاری هەولێر نزیكەی هەزار قوتابی دەبێت لە قوتابی كوڕ و كچ، ئەمە سەرەڕای ئەو كۆلێژ و په یمانگایانەی كەوتوونەتە دەرەوەی سەنتەری هەولێر وەك (شەقڵاوە، سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، خەبات، كۆیە) كە ئەوانیش نزیكەی دووهەزار قوتابی دەبن، سەبارەت بە باڵەخانەی بەشەناوخۆییەكان لە زانكۆی پۆلیتەكنیك دووجۆرن، هەندێكیان موڵكی زانكۆن، بۆ نموونە كەمی بەشەناوخۆیی كچان لەسەنتەری شاری هەولێر و سۆران و كۆیە و شەقڵاوە، بەشی زۆری باڵەخانەكانی دیكە لەڕێگەی بەكرێگرتن دابین دەكرێت، بەگشتی لە سەنتەری شاری هەولێر حەوت باڵەخانەی كرێ هەیە، لە دەرەوەی سەنتەری شار وە نزیكەی شازدە باڵەخانە بەكرێ گیراوە بۆ مەبەستی بەشەناوخۆیی لە كۆلێژ و په یمانگاكانی دەرەوەی شار.”
لە پرسیارێكی تر لە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆمان برسی بەشەناوخۆیی بەكێ دەدرێت ؟ لەوەڵامدا دەڵێ:”بەشەناوخۆیی دەدرێت بەگشتی ئەو قوتابییانەی لەدەرەوەی سەنتەری شارن، یاخود مەودای دوور هەیە لەنێوان شوێنی نیشتەجێبونی قوتابی و ئەو كۆلێژ یان پەیمانگەیەی تیایدا قوتابیە، بەگشتی بەبێی دووری و بارودۆخەكان پێوەری گونجاو دادەنرێت.”
دەربارەی دابینكردنی بێداویستیەكان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.یوسف ئاماژەیدا:” بەهۆی بەردەوامی ژیانكردن لە بەشەناوخۆیی و زۆری ئاماژه ی قوتابییان، بەردەوام بڕۆسەی جاككردنەوە و دابین كردن ئەنجام دەدرێت، هەوڵمانداوە بەپێی توانا داراییەكان پێداویستیەكان دابین بكەین بەتایبەتی كارەبا و كەلوپەلی بێویست و سووتەمەنی گز و نەوت .
دابینكردنی پێداویستیەكانیش هەندێكیان لەسەر خەرجی و داهاتی زانكۆمان بووە و هەندێكی دیكە لەڕێگەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە كە بەسوپاسەوە لەمیانەی پاڵپشتی دارایی تەرخان كراوە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قوتابییان لەشێوەی دەرماڵە بەشێوە پشكی بەشەناوخۆییەكان بەهەند وەرگیراوە بۆ دابین كردنی بێداویسیتەكان، ئەمە سەرەڕای چەندین دامه زراوەی خێرخوازی كە هاوكارن دەبن لە دابین كردنی سەبەتەی خۆراك بۆ قوتابییانی بەشەناوخۆیی بە تایبەتی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز .”
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بەردەوام بوو لە قسەكانی و گووتی:”دوابەدوای دەستبەكاربوونی سەرۆكی زانكۆ بەڕێز پرۆفیسۆر د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەركی پێداوچوونەوەی گشتی كرا بۆ بارودۆخی بەشەناوخۆییەكان لەگشت كۆلێژو په یمانگاكانی ناو سەنتەری شار و دەرەوەی شار، لەهەمان كات پلانێكمان ئامادەیە بۆ دووبارە بوونیادكردنەوە و نۆژەنكرودنەوەی گشت بەشەناوخۆییەكان و فەراهەم كردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لەناو بەشەناوخۆییەكان لەڕووی بێداویستیەكانی ڕۆژانەی قوتابییان و پەرتووكخانە و هۆڵی وەرزشی و كافتریا.”
سەبارەت بە ئاستەنگ و گرفتەكانیش دكتۆر دەڵێ:”لە دیارترین ئاستەنگەكانی بەڕێوەچوونی بەشەناوخۆییەكانمان كەمی باڵەخانەی مووڵكە، بۆیە ساڵانە ژمارەیەكی زۆری باڵەخانە بەكرێ دەگرین ئەمەش تێچووی زۆری دەوێت، هەروەها نەبوونی كارەبای نیشتیمانی پێویست، بۆیە لەڕێگه ی مۆلیدە هەوڵمانداوە كارەبا بەشێوەیەكی گونجاو دابین بكەین و لە ئێستادا بەسوپاسەوە ڕەزامەندی دارایی وەرگیراوە بۆ دابین كردنی مۆلیدەی نوێ بەمەش بارودۆخی كارەبا لە بەشەناوخۆییەكان باشتر دەبێت .”
لەدوا وتەدا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ گووتی:”لەم ڕوانگەوە ئێمە بەپێویستیمان زانیووە قوتابییانمان ئاگاداربكەین كە پشوو درێژ بن لەكاتی هەبوونی هەر گرفتێك، چوونكە ژیانكردنی ژمارەیەكی زۆر لە قوتابی لەناو باڵەخانەیەك مەحاڵە بێ كەموكورتی بێت، هەندێ جار چارەسەركردنی گرفت پێویستی بەكات دەبێت و هیج كاتێك درێغی نەكراوە و ناكرێت لە لایەن ستافی زانكۆمان بۆ بەدەنگەوەهاتنی هەر گرفتێك، شایەنی باسە قوتابییان پێویستە بزانن كە بەشەناوەخۆییەكان دامەزراوەی حكوومین و بەپێی ڕێنمایی بەڕێوەدچێت وەك خزمەتگوزاریەك بۆ قوتابی فەراهەم كراوە، لەبەرامبەردا ئەركە لەسەر قوتابی كە پاپەندبێت بە ڕێنماییەكانی مانەوە لەبەشەناوخۆیی و ڕێزگرتن لە سیستەمی كارگێڕی بەشەناوخۆیی، هەروەها پاراستنی كەلوپه لەكان و پاكوخاوێنی، و قوتابییان دڵنیا دەكەینەوە كە ئەركی ئێمەیە پارێزگاری لە ژیانی ئەوان بكەین و دەرفەتی گونجاو فەراهەم بكەین بۆ سەركەوتنیان لە خوێندندا.”