هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

نێچیرڤان بارزانی له‌ رێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆككۆماری ئێران به‌شدار ده‌بێت

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، ئه‌مڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی تاران پایتەختی ئێران دەكات.

سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی7ی2024 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بانگهێشتێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران.

راشیگەیاند: سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى ديكه‌ بانگهێشتكراوە بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعوود پزيشكيان سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێران.