ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای ئیدارەی سۆران:بۆ یەکەم جارە لە سۆران کارەبا لە وزەی پاک بەرهەم دەهێندرێت

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

\ئەندازیار ئەردەوان ئیبراھیم، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای ئیدارەی سۆران، لەم دیدارەدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ھەولێر” باس لە پڕۆژەکانی کارەبا لە سنوورەکە دەکات و دەڵێ، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی کارەبا لە سنوورەکەمان جێبەجێ دەکرێت کە بۆ یەکەمینجارە کارەبا لە سنووری سۆران لە وزەی پاک بەرھەمدەھێندرێت. دەشڵێ: لە ئیدارەی سۆران ھیچ شوێنێک نەماوە کارەبای نیشتمانی بۆ نەچووبێت، چوارشەممەش دوایین کاتی لێخۆشبوونی ٢٠%ـی پارەی کارەبایە.

بەڵێ، ئەو پێوەرە زۆر باشە ھەم بۆ کۆکردنەوەی داھات، ھەم بۆ ھاووڵاتییان، کە پێشتر زۆر گلەییان لەو پێوەرە ھەبوو کە بەسترا بوو و دەیان گوت مانگانە پارەیەکی زۆرمان بۆ دێتەوە، بەڵام ئێستا چەند کارەبا سەرف بکەی ئەوەندە پارەت بۆ دێتەوە، لە ھەمان کاتدا وا دەکات کە دیاردەی زێدەڕۆی نەمێنێت.

پێتوایە ھۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆچی دەگەڕێتەوە؟

کارەبا سێ بەش لەخۆ دەگرێت، بەکارھێنان، وەبەرھێنان و دابەشکردن، کاری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران دابەشکردنە، چەند کارەبا بۆ سنوورەکە بێت، ئێمەش ئەوەندە بەسەر خەڵکی خۆماندا دابەشدەکەین، لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵ لە ھەولێر مێگاواتی کارەبا کەمبووەتەوە، ئەوەش ھەموو ھۆکارەکەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە، چونکە پلەکانی گەرما چەند بەرزبنەوە، خەڵک زیاتر کارەبا بەکاردەھێنێت، ئەوەش وا دەکات کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبنەوە، کەمبوونەوەی کاتەکانی کارەبا نەک تەنیا لە سنووری ئیدارەی سۆران، بەڵکو لە ھەموو ھەرێمی کوردستان ئێستا ئەو کێشەیە ھەیە، بۆ ئەو مەبەستە بەرپرسانی کارەبا لە ھەوڵدان تا کۆتایی ئەم مانگەیە کێشەی کەمی کارەبا چارە بکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

ھیچ شوێنێک ماوە تا ئێستا کارەبای نیشتمانی بۆ نەچووبێت؟

لە ئیدارەی سۆران ھیچ شوێنێک نەماوە کارەبای نیشتمانی بۆ نەچووبێت، ھەتا بۆ گوندە دوورە دەستەکان چووە، لە ئیدارەی سۆران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانیش کارەبای نیشتمانی چووە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە کارەبای نیشتمانی گەیشتووتە ھەموو شوێنێکی سنوورەکە.
*چ پڕۆژەیەکی کارەبا لە قۆناغی جێبەجێ کردندایە؟
-ئێستا پڕۆژەیەک بۆ ئیدارەی سۆران دەرچووە، پڕۆژەکە سەد مێگاوات وەبەرھێنانی کارەبا لە خۆ دەگرێت، بۆ یەکەمینجارە لە سۆران کارەبا لە وزەی پاک بەرھەم دەھێندرێت، بەڵام تا ئێستا پڕۆژەکە نەکەوتووەتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە، ھەندێک کێشەی تەکنیکی ماون و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت.
*سوودتان لە وزەی خۆر وەرنەگرتووە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا؟

لە ئیدارەی سۆران بەتایبەتی لە گوندە دوورە دەستەکان کە تێچووی کارەبای نیشتمانی زۆر بێت ھەوڵمان داوە لە تیشکی خۆر کارەبا بەرھەم بھێنین، بەتایبەتی لە گوندە دوورە دەستەکان لە چەند گوندێکی سنوورەکە سوود لە وزەی خۆر وەرگیراوە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، ئەوەش پڕۆژەیەکی زۆر باشە و بیست و چوار کاتژمێر دەتوانین دە ئەمپێر کارەبای بەردەوام بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەین، ئەوەش زۆر باشە و ھەوڵ دەدەین لە داھاتوودا پڕۆژەکە فراوانتر بکەین.

کەی دوایین کاتی لێخۆشبوونی ٢٠%ـی پارەی کارەبایە؟

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ٢٧-٣-٢٠٢٤ بڕیاری داشکاندنی ٢٠%ـی لە پارەی کارەبا دەرکرد، خەڵک بە ھەڵە لەو بابەتە گەیشتووە کە دەڵێن، لە ئیدارەی سۆران ھەر کەسێک پارە نەدات کارەباکەی دەبڕدرێت، ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی تا ئێستا کارەبای یەک ماڵمان نەبڕیوە، نزیکەی حەفتا و ھەشت ملیار دینار پارەی کارەبا لای ھاووڵاتییانە، بە ھەموو بەشەکانیەوە ماڵان، میری، بازرگانی، گەشتیاریی و کشتوکاڵی، جگە لە ماڵان نووسراو بۆ ھەموو بەشەکانی دیکە کراوە کە قەرزارن ھەر کەسێک پێوە پابەند نەبێت، کارەبای ئەوان دەبڕدرێت، ئەوەش زیاتر بەشی بازرگانی لە خۆدەگرێت، مانگی ڕابردوو خەڵکێکی زۆر پارەی کارەبایان گەڕاندەوە، لەو چەند ڕۆژەشدا کە کاتەکە کەم ماوە خەڵک زیاتر سەردانمان دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی پارەی کارەبا، کۆتا ڕۆژی لێخۆشبوونی ٢٠%ـی پارەی کارەبا ڕۆژی چوار شەممەیە، درێژکردنەوەی ماوەکە لە دەستەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەبادایە، ئێمەش لەلای خۆمانەوە داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە کە ماوەکە درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک لەو بڕیارە سوودمەند بێت.

ئایا لە ئیدارەی سۆران زێدەڕۆی دەکرێتە سەر کارەبا؟

سۆرانیش بەدەر نییە لەو دیاردەیە، لەناو سەنتەری سۆران، ڕواندز و خەلیفان دیاردەکە کەمترە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە لەو شوێنانە پێوەری کارەبا بەستراوە، لە چۆمان و مێرگەسۆریش تا ئێستا پێوەری کارەبا نەبەستراوە، نووسراو ھاتووە کە لەو دوو شوێنەش ببەسترێت، لیژنەکانی ئێمە بەردەوام دەگەڕێن لە ھەر شوێنێک زێدەڕۆیی بکرێتە سەر کارەبا لیژنەکانی ئێمە بەزووترین کات دەگەنە شوێنی مەبەست و ئیجرائاتی پێویست لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەن کە زێدەڕۆیی دەکەنە سەر کارەبای نیشتمانی.

کەواتە پێوەری کارەبا دیاردەکەی کەمکردووەتەوە؟

ھەواڵی زیاتر