سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (غاندی شێخ محەمەد کەریم)ـی برای بەڕێزتانمان پێ گەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

ھەواڵی زیاتر