چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی فه‌ریق سیهاد بارزانی ده‌كه‌ن

هەریەک لە  فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و هۆشیار زێباری و مەحمود محه‌مه‌د ئەندامانی دەستەی کارگێر و زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دلشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، سەردانی بارەگایی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک یان کرد لە سنوری حاجی ئومەران و لەلایەن فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لێکران.

هەر لەو سەردانەدا فەریق سیهاد بارزانی یاوەری شاندی ناوبراوی کرد بۆ بارەگای بارزانی و چەند شوێنێکی مانەوەی بارزانی نەمر لەو سنورە.