ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی لە ڕاپۆرتێکداسەرنجی خستووهته سهر دۆخی ئافرەتان و پاراستنی مافهكانیان و رایگهیاندووه، هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرنگی لهبارهی دەرکردنی چەندین یاسا بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی خێزانی ناوە.
له بهشێكی دیكهی راپۆرتهكهیدا ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی ئاماژەی بەوە كردووە كە کوشتنی ئافرەتان بە بیانووی شەڕەف لە هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە.
ههروهها هاتووە: هەرێمی کوردستان لە ڕووی یاساییەوە ژمارەیەک هەنگاوی ئەرێنی بۆ پارێزگاریکردن لە ئافرەتان و کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانیی ناوە.
ئهوشی خستووهته ڕوو كه له ههرێمی كوردستان چەندین پەناگەی کاتی و هەمیشەیی كراونەتەوە كە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەپارێزرێن و بودجەیان بۆ دابین دەكرێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشداوە، کەمکردنەوەی سزای بکوژ بە پاساوی شەڕەف لە هەرێمی کوردستان نەماوە، هەروەها حکوومەت یاسای تایبەت بە توندوتیژی خێزانی باشترکردووە.