شەقام و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی گەڕەسۆر “تەعجیل”ی هەولێر دروست دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند كە شەقام و ئاوەڕۆ لە گەڕەكێكی شاری هەولێر دروست دەكەن كە زیاتر لە هەزار خێزان لێی سوودمەند دەبن.

پڕۆژەكە دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەییە لە گەڕەکی گەڕەسۆر “تەعجیل” كە بە گوژمەی 648 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دروست دەكرێت و ئێستا دەستی پێ کردووە.

بە تەواوبوونی، زیاتر لە هەزار خێزان لەم پرۆژەیە سوودمەند دەبن كە هاتوچۆکردنیان باشتر و ئاسانتر دەبێت و هەروەها مەترسیی لافاویش لەم گەڕەکە کەم دەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر