فەڕەنسا..دیداری نێوان پارێزگاری هەولێر و سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024.7.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پاریسی پایتەختی وڵاتى فەڕەنسا، له‌ پەراوێزى کۆنفرانسى گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا و لە چوارچێوەی ئامادەبوونى لە ڕێورەسمى دەسپێکى یارییەکانی ئۆلۆمپیاد و پارا ئۆڵەمپی 2024، لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆڵ كۆبۆوه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا، جەخت لە پتەوکردن و گەشەپێدانی زیاترى پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا و هەولێر و ئیستەنبۆڵ کرایەوە، هەروەها پارێزگاری هەولێر به‌ فه‌رمى بانگهێشتى سه‌رۆکى شاره‌وانى ئیستەنبۆڵى کرد بۆ سه‌ردانیكردنى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆڵیش بەفەرمى بانگهێشتى پارێزگاری هەولێر کرد بۆ سەردانیکردنى شارى ئیستەنبۆڵ، وێڕاى ئەوەى هەردولا بە سوپاسەوە پانگهێشتەکەی یەکتریان قبوڵکرد، تەئکیدیان لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

ھەواڵی زیاتر