دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئومێد خۆشناو پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر ده‌كات

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ پاڵه‌وان.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه‌، بەبۆنەی سەرکەوتنی “هەڵبژاردەى هەولێر” لە یارى کۆتایی پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان و بە دەستهێنانى جامى پاڵەوانیەتیکە، کە لە سەر ئاستی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی پارێزگایەكانى هەرێمى کوردستان ڕێکخرابوو، پیرۆزباییەکی گەرم لە یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران و خەڵکی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین، ئومێدی سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتریان بۆ دەخوازین.دووبارە پیرۆزە