عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە: هەرکاتێک پێویست بێت یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆ دەبنەوە

دوێنێ، عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، سەردانی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد و دواتریش لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی: هەر کاتێک پێویست بکات هیچ گرفتێک نییە بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆ ببنەوە.

عەلی حوسێن، سەبارەت بە هەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک، ڕایگەیاند؛ لە هەرێمی کوردستان پارت و حزبی جیا هەن و و سیاسەتی جیاوازیشمان هەیە، بەڵام لە کاتە پێویستەکان بەرژەوەندی هاووڵاتییانی کوردستان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کۆمان دەکاتەوە و هەر کاتێکیش پێویست بکات هیچ گرفتێک نییە بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆ ببنەوە. وتیشی؛ پێشتر لەگەڵ یەکێتی دانیشتین و گفتوگۆمان کرد بۆ ئەوەی پارێزگارێکی کوردی نیشتمانپەروەریی سەربەخۆ کە گوزارشت لە کوردێکی ڕەسەنی کەرکووک بکات، بکەینە پارێزگار بەڵام نەتوانرا بگەیەنە ئەنجام.
باسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش کرد و ڕایگەیاند؛ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییەکانی خۆی دەکات و ئێمەش وەک پارتی پابەندین بە کاتەکە و هەموو لایەنەکانی پابەندن بە ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن، هەروەها پەیامی پارتی ئەوەیە هەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوەبچێت و ڕێز لە دەنگی هاووڵاتییان بگیرێت، چونکە دەبێت هاووڵاتییانی دەنگدەر دادوەر بن بۆ بڕیاردان لە داهاتووی هەرێمی کوردستان و دەبگ بەو لایەنانە بدەن کە بڕوایانوایە ئەو لایەنە.