ڕێژەی سەوزایی هەولێر لە 2٠٪ نزیک بووەتەوە

تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەماوەی ٥ ساڵدا زیاتر لە 423،400 گوڵ و 361،048 دار بەرهەم هێنراون و لە شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا چاندراون و بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا نزیكبووەتەوە لە 20% و هەوڵەكانی بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەیەش لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەردەوامە.

بە گوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی پێنج ساڵدا (2019 تاكوو 1/6/2024) زیاتر لە (784،448) دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر كە لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەرهەمهێنراون و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چاندراون.
ژمارەی بەرهەمهێنان و چاندنی دار بەگوێرەی ساڵەكان:
ساڵی 2019
چاندنی دار: (60،000) شەست هەزار دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (80،000) هەشتا هەزار گولی جۆراوجۆر.
ساڵی 2020
چاندنی دار: (93،200) نەوەت و سێ هەزار و دوو سەد دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (75،100) حەفتا و پێنچ هەزار و سەد گولێ جۆراوجۆر .
ڕووبەری چاندنی دار(316،625)م2 گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج.
ساڵی 2021
چاندنی دار: (70،000) حەفتا هەزار دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (80،000) هەشتا هەزار گوڵی جۆراوجۆر .
ڕووبەری چاندنی دار: (90،930)م2 گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج .
سەوزایی شەقامی 120 مەتری هەولێر.
ساڵی 2022
چاندنی دار: (90،100) نەوەد هەزار و سەد دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (34،300) سی و چوار هەزار و سێ سەد گوڵ.
‌ساڵی 2023، واتە لە ڕۆژی 1/1/2023 تاکو 1/ 9/ 2023
چاندنی دار: (78،100 ) حەفتا و هەشت هەزار و سەد دار.
چاندنی گوڵ: (35،648) سی و پێنچ هەزار و شەش سەد و چل و هەشت گوڵ .
کۆی گشتیی چاندنی گوڵ لەو ماوەیەدا (423،400).
كۆی گشتیی چاندنی دار لەو ماوەیەدا (361،048).