سبەینێ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: سبەینێ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.

چوارشەممە 24ـی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ بەغدا لە هەوڵدان کێشە تەکنیکییەکان چارە بکەن.هاوکات ئاماژەی بەوە دا: سبەینێ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.

سێشەممە 23ـی تەمووزی 2024، ئاوات شێج جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: گەشبینە بە چارەکردنی کێشەی مووچە لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵ.

ڕۆژی 9ـی تەمووزی 2024، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتبوو “وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەكردنی خێرای ئەو كێشەیەی بووەتە هۆی خەرجنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکە”.

وەزارەتی کارەبا فەرمانبەرانی ئاگادار کردەوە، کە وەزارەتەکە بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە ڕاپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو، چارەكردووە و لەم پێناوەشدا خەرجیی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتی کارەباوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر