به‌ فه‌رمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژماره‌یه‌ك پاسه‌وان له‌ كۆیه‌ داده‌مه‌زرێن

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پاسه‌وان له‌ زانكۆی كۆیه‌ داده‌مه‌زرێن. 

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌،  لەسەر ڕەزامەندی  سەرۆک وەزیران مه‌سرور بارزانی، 10 پاسەوانی ئافرەت بۆبەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی کۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنین.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئافره‌تانی كۆیه‌، ئەوانەی ئارەزووی کارکردن و سوود وەرگرتن لەو دەرفەتە دەکەن، بفەرموون لە ماوەی هەفتەیە لەم لینکەی خوارەوە زانیارییەکانتان ڕەوانە بکەن:

https://forms.gle/LGRdsV2n8pX4R8d27

ھەواڵی زیاتر