ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23-7-2024، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی جێگران و یاریده‌ده‌ری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاوی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری (EJCC)ـی لە پارێزگا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كێشه‌ی ئاوی ماڵان له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بە دەستخۆشییەوە، لەلایەن تیمەکانەوە کێشەی ئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر و دەورووبەری چارەسەر کراون و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێ.
ڕاشیگەیاند، تاوەکوو ئەو شوێنانەش گرفتە هونەرییەکانی تێدا چارەسەر دەکرێت، لەڕێگەی تانکەرەوە ئاوی خاوێنیان بۆ دابین دەکرێت.
بابه‌تی لێدانی بیر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه بیره‌كانیان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا وشكبوونه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، داواكرا هه‌رچی زووه بیری نوێ له‌و شوێنانه لێبدرێت و ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت.