شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری سلێمانى کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.7.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانى کرد.

لە دیدارەکەدا، باس لە کارى هاوبەش و هەماهەنگى و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى هەردوو پارێزگا کرا و هەردولا تەئکیدیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری سلێمانى، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ پێشوازییەکەى و ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ پارێزگاری هەولێر نیشاندا.