قوتابییەكی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست دەهێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری عێراق بڵاو كردەوە.

مامۆستا كامەران عەلی حەسەن بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك رایگەیاند: پیرۆزە لە کاردۆ فرحان عەبدولكەریم كە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عيراق بەدەستهێناوە.

راشیگەیاند: كاردۆ قوتابی خوێندنی کوردی قوتابخانەی (ڕۆشەنبیری)یە لە پارێزگای كەركووك و كۆنمرەی تاقیكردنەوەكانی بریتییە لە 100.

مامۆستا كامەران بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنە پیرۆزبایی لە خوێندنی کوردی و ماموستایانی سنووری پارێزگای كەركووك كرد.

ئیبراهیم جبووری وەزیری پەروەردەی عێراق لە كاتی راگەیاندنی ئەنجامەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو كە تەنیا 76 قوتابی لە سەرتاسەری عێراق توانیویانە كۆنمرەی 100 لە تاقیكردنەوەكان بەدەستبهێنن

ھەواڵی زیاتر