هه‌ولێر…بۆ ڕێگری كردن له‌ دیارده‌ دزێوه‌كانی سواڵكردن و وه‌ستان له‌ ترافیك لایته‌كان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕی بێ مۆڵه‌ت، كۆبوونه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22_7_2024 به‌ سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ نوێنه‌ری قایمقامیه‌ت و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆ، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، نوێنه‌ری ئاسایشی هه‌ولێرو ئاسایشی بازگه‌كان، بەرگریی شارستانی و فریاكه‌وتن ئاماده‌یی بوون، پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای گه‌یاندنی په‌یامی ده‌ستخۆشی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌رك و ماندووبوونی كاروباری لیژنه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر، بۆ ڕێگە گرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی، ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌ركی ته‌واوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پلانێكی ئه‌منی تۆكمه جێبه‌جێ بكه‌ن .‌
پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختی له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری گرینگ كرده‌وه‌، له‌وانه‌ به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و قه‌ڵاچۆكردنی دیارده‌یی‌ سواڵ كردن و فاڵگره‌وه‌ و وه‌ستان له‌ ترافیك لایته‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبیل و ماتۆڕانه‌ی بێ مۆڵه‌تن و ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ی نائارامی و سه‌رهێشه‌ بۆ هاوشاریان .
پارێزگاری هه‌ولێر، لە کۆبوونەوەکەدا تاكیدی لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی ئەمنی کردەوە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی ناجۆر، بۆ ئه‌وه‌ش داوای لە هاوڵاتییان كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هاوکاری لێژنه‌كانی‌ ئه‌منی بن .