کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا و خزمەتگوزاریی ئاسایشی دیپلۆماسی، هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن بۆ ئەوەت توانایەکی زیاتریان هەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ژێرخانەکان لە کردەوەی تیرۆرسیتی و کارەساتە سرووشتییەکان.
دووشەممە 22ـی تەممووزی 2024، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا و خزمەتگوزاریی ئاسایشی دیپلۆماسی، ڕاهێنانیان بە 24 ئەفسەری زێرەڤانی کردووە تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، کۆرسەکە تایبەت بووە بە پاراستنی ژێرخانەکان لەکاتی ڕوودانی کاری تیرۆریستی و کارەساتی سروشتیدا، دەشڵێت: ئەفسەرە بەشداربووەکانی هێزی پێشمەرگە، ئاشنابوون بە بونیادنانی هاوبەشیی کۆمەڵگەیی و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی هێرش و تێگەیشتن لە کاریگەریەکانی تەقەمەنی.
کونسوڵخانەکە دەڵێت: بەشداربووان کۆرسەکەیان تەواوکرد و جێگری بەرپرسی ئاسایشیی هەرێمیی کونسوڵخانە مایکڵ بلیز و فەریق عەزیز وەیسی وتاری سەرەکیی ئاهەنگی دەرچوونەکە و بڕوانامەکانیان پێشکەش بە ئەفسەرە بەشداربووەکانی هێزی پێشمەرگە کرد.