زاخۆ.. 2 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی گه‌شتیاریی و بازرگانی ده‌كرێنه‌وه‌

كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌یاندنی پڕۆژه‌ جیاوازه‌كان به‌ هه‌موو ناوچه‌ و ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ گوژمه‌ی 37 ملیۆن دۆلار به‌ردی بناغه‌ی 2 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ له‌ زاخۆ داده‌نرێت.

 سەرچاوەیەک له‌ زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی گۆهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌ردی بناغه‌ی هەردوو پڕۆژەی ڤیا پارک و سیپان پارک دادەنرێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڤیا پارک پڕۆژەیەکی گەشتیاری و بازرگانیی و بە گوژمەی25 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت، ئاشكراشی كرد، سیپان پارک پرۆژەیەکی گه‌شتیارییه‌ و لە ھۆتێلێک و په‌نجا ڤیلای گەشتیاری، خواردنگە، کافتریا و شاری یاریی و چەند شوێنێکی دیکەی پێكدێت. پرۆژه‌كان سه‌دان هه‌لیكار ده‌ره‌خسێنن و بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری زاخۆ گرنگن.