لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران لە کەلار ١٦٣ خێزان پارچە زەویان پێدرا

بەبڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر دوو گەڕەکی لیواڕەشە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار کە لە سەد و شەست و سێ ماڵ پێکھاتوونە ھەر یەکە بە پارچە زەوییەکی دوو سەد مەتری قەرەبوو کرانەوە.

وەکو ھاووڵاتییانی ئەو دوو گەڕەکە، دەڵێن، لە دوای ڕاپەڕینەوە لەو گەڕەکانە نیشتەجێ بووینە و لە ئێستادا لە دوای سی و دوو ساڵ دڵخۆشین بەو بڕیارەی سەرۆکی حکوومەت، داواش لە ئیدارەی شارەکە دەکەین ئاو و کارەبا بۆ ئەو پارچە زەویانە دابین بکات، بۆ ئەوەی ھەر چی زووە لە کرێچی و لەو ناخۆشییەی تێداینە ڕزگار بین.

ھەواڵی زیاتر