ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

پۆلیسی راپەڕین لە ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم هاووڵاتییان داوای كرد ئاگاداری مۆبایلەكانتان بن و كۆد بۆ هیچ كەسێك مەنێرن، چونكە تۆڕێك پەیدابووە مۆبایلەكانتان هاك دەكەن.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: ئاگاداری هاونیشتیمانیان دەكەین ئەگەر نامەیەكت بۆ هات لە ڕێگەی ئەكاونتێكەوە كە لۆگۆی كۆمپانیایەكی ناوداری لەسەرە یاخود هەر كۆمپانیایەكی تر كە تیادا نووسراوە (بەشداربووی بەڕێز پیرۆزە لە دوای ئەنجامدانی تیروپشک خەڵاتی ئەمساڵ بۆ بەڕێزتان دەرچوو كە تەلەفزیۆنێكە یان سلاجەیەكە یا مۆبایل تكایە ناوی سیانی خۆت لەگەڵ ژمارەی مۆبایلەكەت بنێرە بۆمان تا ناوت تۆمار بكەین دوای ئەوەی كە ناردت دەڵێت كۆدێكت بۆ دێتەوە ئەو كۆدەمان بۆ بنێرە.

راشیگەیاند: ڕەنگە تۆی بەڕێز بپرسی بێزاحمەت ئەم كۆدە هی چییە؟ لە وەڵامدا كەسی هاككەر یان باندەكە پێت دەڵێت بەڕێزم ئەم كۆدە بۆ دڵنیابوونەوەیە تا بزانین ئەم سیمكارتە لای خۆتە یان لای كەسێكی ترە.

هەروەها رایگەیاند: تكایە بە هیچ جۆرێك ئەو كۆدە مەنێرە بۆ هیچ كەس، لەبەر ئەوەی ئەم كۆدەی كە تۆ بۆیان دەنێریت هی تۆرەكۆمەڵایەتییەكانتە، هەر كە كۆدەكەت نارد یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایتییەكانی وەك (فەیسبووک، ئینستاگرام هتد….) لەلایەن كەسی هاككەرەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

پۆلیسی راپەڕین لە كۆتاییدا داوای لە هاووڵاتییان كرد ئاگاداربن بە هیچ شێوەیەك هیچ كۆدێك مەدەن بە هیچ كەسێك، چونكە ئەمانە جگە لە باندێکی درۆ و هاككەر هیچی تر نین

ھەواڵی زیاتر