سەرۆکوەزیران چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیە یەکەمەکانی ١٢ی ئامادەیی کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەپکەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە هەموو قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12 بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024.

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا بۆ هەر یەکێک لە قوتابییە یەکەمەکاندا هاتووە: قوتابی خۆشەویست؛ بەبۆنەی سەرکەوتنت لە خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم و لە ڕێگەی بەڕێزیشتەوە سوپاس و پێزانینم بۆ خانەوادە و مامۆستا خۆڕاگرەکانت هەیە و ماندووبوون و دڵسۆزییان بەرز دەنرخێنم”.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ قوتابییە یەکەمەکانی نووسیوە: بەهیوام لە قۆناگەکانی ئاییندەی ژیانتان سەرکەوتووتر بن بۆ خزمەتی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر