سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی چەپکەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە هەموو قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی دوازده.
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا بۆ هەر یەکێک لە قوتابییە یەکەمەکاندا هاتووە، قوتابی خۆشەویست؛ بەبۆنەی سەرکەوتنت لە خوێندنی پۆلی دوازدهی ئامادەیی، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم و لە ڕێگەی بەڕێزیشتەوە سوپاس و پێزانینم بۆ خانەوادە و مامۆستا خۆڕاگرەکانت هەیە و ماندووبوون و دڵسۆزییان بەرز دەنرخێنم.
سهرۆكی حكومهت بۆ قوتابییە یەکەمەکانی نووسیوە، بەهیوام لە قۆناغەکانی ئاییندەی ژیانتان سەرکەوتووتر بن بۆ خزمەتی کوردستان.