لە پێناو گرنگدانى زیاتر بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە دورگەى ناوەندیى شەقامەکان و باخچەکانى شار، لەلایەن تیمەکانى ئەندازەی پارک و باخچەکان، دەستکرا بە چاندنی بڕی (600) داری جۆرى سیسەم لە جووت سایدی دادگا و چاندن و بڕین و تەقلیمکردن و ئاودانی دار و درەختەکانیش لە چەندین شەقام و دوورگە ناوەندیی شاری هەولێر.