دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

مەرج بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەركرا كە حەج و عومڕە ئەنجام دەدەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند مەرجێكی دیاری كرد بۆ هەموو ئەو كۆمپانیایانەی حەج و عومڕە ئەنجام دەدەن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: مه‌رج بۆ رێگه‌پێدانی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكانی فرۆشتنی به‌رنامه‌ی عومڕه‌ بۆ ساڵی 1446 كۆچی دانراوە.

پێشتریش لە راگەیەنراوێكدا ئاگاداری كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌ی كردبووەوە‌ كه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ڕێكەوتی 21/7/2024 ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەكەیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرێبه‌ستكردن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه‌.

جەختیشی كردبووەوە كە هیچ كۆمپانیا و كه‌سێك بۆی نییه‌ نه‌ به‌رێگای ئاسمانی نه‌ به‌رێگای وشكانی گه‌شتی عومڕه‌ ئه‌نجام بدات به‌ بێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی تازه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شەوه‌ ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

مەرجەكان بەشێوەیەكی گشتی بریتین لەمانەی خوارەوە:-